فەزێحەت نامە!!ھەجو زمانی حاڵ/ڕۆحی شێخ ڕەزا و دوکتۆرمحەمەدقەدەمی ٢٥/١٢/٩٩ کوردێک بە دەسەڵات دەڵێ: حە
فەزێحەت نامە!!ھەجو
زمانی حاڵ/ڕۆحی شێخ ڕەزا و دوکتۆرمحەمەدقەدەمی
٢٥/١٢/٩٩
کوردێک بە دەسەڵات دەڵێ:
حەقم زایە کەی !؛دایک و مریشکت
لە گەڵ خرێخان باوک و فریشکت!
بە کەران دەگێم ؛ھیچ عاجز مەبە!
گەر عاجز دەبی !؛کاری وا مەکە!
تا کەی حەقم خۆی ؛بە زوانی سەگجاش؟!
قسەی قۆر ئەکەن بە نانی بەلاش!
یەک مەردی شەوە و یەکێ ھی ڕۆژە
یەکێ ئوپنەیی و یەکێ بێ نۆژە!
بە ھیوان خوێنمان جوان لە کاسە کەن
چاکیشیان بێژین ؛بێن دیڕاسە کەن!
نە وەڵا کامە ؛لاتان ئازیزە!
ئەوە پەمپ ئەکەم بە ویزەویزە!
با عاقڵ ببن شێر خەبەر نەکەن
تیغی شێر نووستوو لە قوونوو نەخەن!
مەعزەرەت تەڵەب لە ئەھلی ئەدەب
جنێوی ھیچ کەس ،نیە بێ سەبەب!
سەگباب ھاتووە ئەڵێ من کوردم
ئێران پەرەستم ؛دژ بە نامەردم!
گەواد !تۆ ئەسڵی ؛حیزی و نامەردیت
نانبڕی خەڵکیت؛ لە گەڵ ئاغای قیت
ھەر دەڵێ :دوشمن ؛دوژمن خودا تۆیت!
بانی و باعیسی گشت ناڕەوا خۆیت!
بەسی کە تەواو !تو خوا دین دوژمن!
شەرەف و دینت ؛تۆ ھێنا لە بن!
نە کورد ڕازییە و نە بەلووچ ؛عەجەم
ھەمووی فەسادە ؛سەرت تا قەدەم!
ئیمامی حوسەین بێتە ناو بازاڕ
ئەیکوژن خۆیان؛ بۆیشی دەکەن زار!
ڕاستی نەماوە ئا لەم زەمانە
خۆشی بۆ جاشگەل بۆ گەوادانە!
بۆ بەڵێ قوربان گۆیی زەمانە
کوانێ مۆدی حەقق ؛مۆدی قورعانە؟!
نانت بڕیوم، سەمات بۆ بکەم؟!
وەڵا لە قوونت ھەر دار ڕۆ ئەکەم!
ھەتا بمێنم نامبێ دیانی خێر
سەرەوژوور بڕۆی !دەتکەم سەرەوژێر!!
جارێ با بەس بێ فەزیحەت نامە
ڕۆحی شێخ ڕەزا ھاتووە و لە لامە
شێعری من نیە ؛من کوا دەم پیسم؟!
لە جەمعی مەستان بۆ خۆم ڕەئیسم!
حیساب ناکەم بۆ ؛ھەزار ڕەئیسی
عەداڵەت لایان، دایمە قەتیسی!
کورتانە کەرێک وا لە کورسانا
دایان ناوە بە ،عاقڵ و زانا!
نانی خەڵک ئەبرێ نامە ئەنووسێ
بۆ دیوان عەدا-اڵەت و ناپرسێ!
لە حەق و ناحەق ؛خوا !؛کوڕی بمرێ!
دوشمن نژادە و دۆستی ھەڵ ناگرێ
شۆرەتی مەعلووم لە جیھاد کەران
قەت بە ناو بردنی مەبە نگەران!
جەھاد موقەددەس جێی خزمەت یاران
ئێستە بووەتە جێی دز و عەیاران!
خوا لە عەرزی دا، بۆ عەرز و نامووس
یا خوا حەسەنیش لە خوێن ببێ خووس!
جاشوولکەی ئێرەیش زۆریان تۆپیون
مەممنوونی خودام زەلیلیم دیون!
وشتر چووەتە بەر درگای تۆمار نووس!
قەتیس کراون گشت لە تاپۆنووس!
جارێ ماویانە خوا لە جێی حەقە
مۆجز ئەبینن تەبەق تەبەقە!
بە دۆعای سەیفی و بە تێغی تیژم
خوێنی دژ کوردان یەقین ئەڕێژم!
خوا قوبووڵی کا و جێژنی قوربانە
نەڵێن شێت بووە !یەک ڕەمەزانە
جارێ پیرۆز بێ ڕۆژەکەی نەورۆز
نەک لە نەیاران؛بەس لە گەل و ھۆز!
https://t.me/Dr_Mohammad_Qadami
	  این وبلاگ خاطرات سیاسی وخطورات عرفانی نویسنده ی وبلاگ رامنعکس میکند