ماسی و ھیوا و یادێک لە مامۆستا شەریف/دوکتۆرقەدەمی ١٩/٦/١٤٠١

شەریفی داماو؛ بێ سەر و بێ شوێن!

شاعیری گەورە ی کورد و دڵبزوێن

نووسی :ھیوا گیان! خوا نەتھێنێتۆ!

حەو ڕۆژە ئەڕۆی بێ ماسی دیتۆ!

ئەمجار بێ ماسی نەییتۆ بۆ شار

ئەر بۆت نەگیرا خۆت خە زرێبار!

ئەمڕۆ من ئەڵێم: شەریف گیان لە کوێی؟!

ببینی حاڵی فەقیریی لە جێی

ھەموو کوردستان فەقیرن لە جێ

ھیچ کارێکیان بۆ ؛نابێ جێ بە جێ!

ھەموو ڕۆژێ ژن بە پیاوی ئەڵێ

:پووڵێک پەیا کە یان یەکسەر ھەڵێ!

چی بکا پیاوی فەقیر و ھەژار

لە دەس کوڕ و کچ؛خێزانی ئەو جار!؟

دەوڵەت بێ خەمە و لە بیر کەربەلا!

فەقیریش برسی ھاکا سکی دا

ئەمڕۆ ھەموو کەس بووە بە ھیوا

ھیوای نەماوە لە سەر ڕووی دونیا

کوشتن و بڕین ؛دزی و ھەم دژی

یان بەزم و ھەرای پیسی خۆ کوژی!

ھۆی جیا بوونەوە و ئیعتیادی پیس

ھەمووی فەقیری و فەقری ئەلخەبیس