کوردستان وڵاته که م دەلێی بەهەشتی خوایه
نفرەت بێت لە دوشمنان چاویان پێمان هەڵنایه
یا وڵات ئازاد دەکەین یا دەمرین لەو ڕێگایه
هەر ڕۆله ی ئەو گەلەیه پاڵەوان و ئازایه
بو شەڕ لە گەڵ دوژمنان هەموو کات گیان فیدایه
له ناو هەمو دنیادا گەلی کورد بێ نەوایه
ڕۆژهەڵاتی ئێرانه و روژئاواشی سوریایه
لە باشووری عێراقه و لە باکوری تورکیایه
هەموی دوشمنی کوردن ڕو ڕەش بن لە دنیایه
تورک و عرب و فارس، لەگەڵ کورد ناتەبایه
ئازادی و سەربه خۆیی کوردیان پێ ناڕەوایه
کوردیش وکو وڵاتان خاوه ن خاک و ئاڵایه
خاوەن چەندین سەرکرده ی بوێر و به توانایه
میژو لەیادیان ناکات لە بۆ هەتا هەتایه
کورد خاوەن شێخ مەحمووده مەقامەکه ی باڵایه
خاوه ن سەرکرده ی بەرزی وەک قازی پێشەوایه
خاوەنی شۆڕشگێڕی وەک كاك مەلا مستەفایه
شێخ سەعیدی پیرانیش ناوی لە مێژوو مایه
سڵاو لە سەرۆک ئاپۆ سەد بریا ئازاد بایه
مام جەلال لە بیر ناکەین خاوەنی پایەگایە
کاک نۆشیروان مصطفی ڕۆیشت ئەو کاریزمایه
سه رۆک مەسعود بارزانیش بۆمان پشت و پەنایه
له روژهەلاتیش ئیستا کوڕی مەردی تیدایه
ڕۆڵه ی وەكوو قەدەمی پێشەنگ و ماموستایه
خاوه ن چەندین کیتاب و یا چەندین دوکتورایه
بو داخوازی گەلی کورد هاتوه پایه به پایه
به سیاسەت و دیندار و عیلمانی و بە توانایه
خودایه بیانپاریزی پڵینگی هەر دو چیایه
خوینی شەهیدەکانیش خودایه نەچێت به زایه
له کوردوستان به دور بیت هر چی بەزم و هەڵایه
ڕۆژیک بۆمان دیته دی ئه وی له دڵمانایه
کورد ده بیته به دەوڵەت دوشمن کویرایی دایه
نەعلەت له ئیسرائیل و ئینگلیس و ئەمریکایه
جا بەدبختی گەلی کورد باعیسی ئەورووپایە
قەت دوستی کوردی نەبوون ئه وان لە ڕووی دنیایه
ئیمه ش توزێک فام وەکەین عەقڵ چاکترین ڕێگایه
یەک ریز و تەبا نەبین ڕەنجن دەڕوا بە زایه
هر چی دوشمنی کورد بێ هەر زەلیل و ڕسوایه
شاعیر:كوردی موكریانی
٢٢ڕێبەندان١٤٠٢
نێردراو بۆ كاناڵ
تێبینی:دیارە ئێمە تەبایی و برایەتی گەلانمان پێ خۆشە ئەگەر بمانهێڵن!
شێعری ئەم گەنجانەش هاندەرە بۆ ئێمە/ بەس داخوازیمان لە گەنجەكان هەر هێواشی و هێوری و ئەقڵە و دووری لە قڕە و قەباعەت تا ڕۆژی خۆی دێ
با چی دی ڕۆڵەی كورد بێ سەر و شوێن نەكرێ
ئێمە لە ئێران ئەژین و لە گەڵیان ئەسازێین ئەگەر لە گەڵمان بگونجێن
#دوكتۆر قەدەمی ٢٢/١١/٤٠٢