تماشای گوڵزاری كوردستانم كرد

كە پڕ لە شێعری جوان و پەرداخە

بزانم لە بۆ میعراجی ڕەسوول

شێعرێ پەیاكەم لە نێو ئەو باخە

پەیا نەبوو خۆم شێعری میعراجم

نووسی خێرا زوو بیخوێنە شاخە!

قوربانتم ڕەسووڵ نێردراوی خوا!

بۆ سەر عالەمێ كە كەمیان ساخە!

تەبیبی دەووار ؛دوّارْ بطبّه

شفامان بدەی دڵمان پڕ ئاخە

تۆ لە مەككەوە تا قودسی پیرۆز

بە شەوڕەوی جا كردت سوراخە

گەڕای بە دووی چی گەر چووی بۆ عاسمان

لە دووی مەقامات دونیای حەواخە

بە كرم چاڵە واتە وۆرم هۆڵWorm hole

پولی ئینیشتەین بردت دەلاخە

شێعرم عیلمییە و یادگار بۆ كورد

مێعراجی ئەحمەد مودێڕن لە ماخە

سورعەتی نووری تێپەڕاند ڕۆحی

كێ مونكیری بێ سەوادی چاخە!

واتە بێسەواد هەر دوو عالەمە

دنیای موازی حاڵی بە ناخە

كێ موحەممەدی خۆش بوێ بە دڵ

ئەوا بە دینە و قەدیم وەجاخە

سڵاواتت لێ بێ نازدارم ئەمجا

شاعیری ئەشعار دوكتور نەفاخە!

فوو بكاتە هەر شتێك بە ئیزنی ئەڵڵا

زینووی ئەكاتۆ وەك شێری زاخە

مێعراجی موئمین نوێژە و هەم حەمدە

زیندووی بكەرۆ ڕۆح وە ئیحیا خە!

#دكترقدمي١٩/١١/٤٠٢

#معراجنامە