خوا عافووت بكا ئەحمەدی موفتی

دڵت پڕ كردم چون كێشات سەختی!

لە گەڵ تۆ ڕاست بوون ؟!نە وەڵڵا سەختە!

باوەڕ پێ كەریان بە خوا بەدبەختە!

بریا ڕاست بوونا وەك ڕەسوولی خوا

بەڵام نەمدیگە من ڕاس !،هەر ئیغوا

بە ئیغوایش بە خوا ،كار ناچێتە پێش!

هەر ئازار ئەدەن زیاتر دڵی ڕێش

نە عەلی ڕازی و نە مامی زەمان

بە خوا براكەم ئا بەم كارەیان

هەر چییەكی لێ بڵێم خۆ بێ فایدەیە!

بەشی ئێمە هەر بەندیخانەیە

دنیا قەفەسە بۆ ڕۆحی موئمین!

جا بێ دەبڵی كا ئەویش لێت دوژمن

هەر وتمان :دۆستن بران !خۆشمایی

زۆرمان كرد بەڵێ كردمان ڕیایی!

نە تەقیە و نە تەور!، نەیبوو هیچ دەورێ

چون مەیلیان لێ بوو هەر بكەن جەورێ!

لایەك بە دەستی كافرە كوردەكان !

لایەكیش بە دەس دەوڵەتی نەزان

خوایە بیبڕی ئەم بەشە! باشە؟!

شوكری تۆ ئەكەین فەقەت بە لاشە

كارمان بە هیچ كەس نیە و نەماوە

دەورانی ژینمان ناخۆش كوژاوە!

هەزار سڵاوات لە دیاری ئەحمەد

لە سەر ئالو بەیت ئەسحابی مومتەد

#شەتەحیاتی #دوكتۆر كوردستانی٢١/١١/٤٠٢

#بۆ كاكە ئەحمەد

🔴کاک ئەحمەد موفتیزادە

کوردێکی ڕەسەن و مسوڵمانێکی باڵا

بۆچی هەژار موکریانی دەیوت شایانی ئەوەیە بە مردویش هەزاران کۆمۆنیستی بە قوربان بکرێت؟

#داگیرڪەر_بۆ_دەرەوە

#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان

🔹Telegram 🔹 Instagram

🔹 کاناڵی ناسیۆنالیزمی کوردی

🔹 ئینستاگرامی ناسیۆنالیزمی کوردی