شێخێكمان هەبوو شێخە تڕێنە!

شێخێكی قەوی ،شێخی بێ وێنە!

بتكوتبا :عەبە ،دەیكوت لێی دەبەم!

بتكوتبا عوسمان، فەرمووی ڕێی دەخەم!

خولاسە باسی هەر كەست كردبا

لە كن ئەو شێخە، هەر زوو فووی دەدا!

واتە نەبوو شەخس ،یان حیزب پەرەست

بە ناوی حیزان ،خێرا دەبوو پەست!

مەگەر ئیمامان ،یان پێغەمبەران

دوور لە ئەوان گشت، گورزی لێ دەدان!

هیچ نەیدەپاراست خۆ كاكە و مامە!

ئەم شێخە بەخوا دەڵێی سەددامە!

بریا گەنجی كورد وەك ئەو شێخە بان

نەكەوتبایەنە داوی هیچ نەزان!

باوەڕیان بە كەس قەت نەكردبایە

هەر بەڵێ بەڵێ جوابیان وەدایە!

ئێمە پێویستمان بە بوت شكێنە

لێرە شێمحەمەد قەڵا بەزێنە!

بەڕەی خۆی ژێر پێی كەس ناخا ئەبەد

تازە قەت فریو ناخوا سەدا سەد!

گەنجی كورد حاڵی ببە تۆ ئەمجا

دوای لیدەر تڕن نەكەوی خێرا!

#شەتەحیات #دوكتۆر قەدەمی ٢٢/١١/٤٠٢