شەرق و غەرب بۆیە ھاتووە لە قورعان

لە بەر میحوەری گەردشي عەرزە!

شیمال و جنووب قوتبە مام مەلا !

خوێندنی عیلم ؛بۆ تۆ زۆر فەڕزە!

«من فوقھم »و«تحت ارجلھم»

بۆ نەتخوێندووە ؟!چاوانت قەرزە!؟؟

ھەر مەلایەک وا نجووم نەزانێ

یا ڕەببی بمرێ بە بوومە لەرزە!!

قەل نابتە ھەڵۆ!؛ھەڵۆ زۆر بەرزە

واز بێنە لە خەڵک! ؛پانیاو بمەرزە!

وەڵامی دوکتۆرقەدەمی بۆ ئەو مەلایەی ئەڵێ ھەر شەرق و غەرب لە قورعانا ھەیە بۆیە زەوی تەختە!!٢٣/٦/١٤٠١