«قەڵا/کچی کورد»

دوکتۆرقەدەمی /شاباوک کوردستانی ٣٠/٦/١٤٠١

کچی کورد

قەڵایە!

وەک شەو وایە/

قەڵای مێردانە

ناگیرێ!

بە عەجەمی خوێڕی تاران

بە ئیڕشادی بەڕەڵاکان

ھەڵناگیرێ!

/خوێنی دەبێتە ھەوێنی شۆڕشی گەل

بەینولمیلەل

باسی دەکرێ

تا بمێنی خواست و خیلەل!

تا نەبڕدڕێ دەستی چەپەڵ!/

ئەم شۆڕشە بەر دەوامە

کامە ئاغایە بە سامە

لە حاستی گۆپاڵی بە تین

سەر دا ئەخا

فیزی کامە؟!

ئەوەی خوێڕی و خۆفرۆشە

خۆ نە خۆشە!

عاقیبەت ئەکەونە دەستی

ئەو عەوامە

ناڵیان ئەکەن

بە بزماری تیژی مامە!!

مامە کێیە

شاباوکی کوردستانێکە

بێ شاە و شێخ!

دڵسۆزی میللەت بە عامە