بۆ باوکم و نەنکم!

بۆ گەل!

#دوکتۆر_قەدەمی_کوردستانی ٢٥/٧/١٤٠١

خوا عافووت بکا باوکی زەحمەت کێش!

وا بە حەڵاڵی ؛منت کردە پێش!

پێشەنگی حەقواز لە رێگەی ڕاستی

بێ ترس و بێ باک لە باس و خواستی

ھەموو زاڵمێک لە شاە و وەزیر

لە ئاخوند و شێخ تا دێتە گزیر

خۆفم لە ھیچ کەس نەکرد نەنێ گیان

خانمێی جوانم نەنکی قارەمان

بە شەوان شەو نوێژ ھەتا بەیانی

بە ڕۆژیش منت بووم لە سەرشانی

دەتکوت پشتیوان بۆ کوڕمە حەمە

بۆ ئەو و بۆ گەل گرتم مەحکەمە

بۆ دینی ئەحمەد من ئیحیاگەرم

بۆ میللەتی کورد بە خوا نۆکەرم

بۆ ڕۆشبیری و بۆ ڕەحم و موروەت

شەرتە تێکۆشم ھەتا قیامەت

بێ دەعیە بێ نام بێ نان و بێ زاد

ھەر خودا کردە ناوم بوو فریاد

کیژێکم ھەبوو بە ناوی ژینا

ناوبانگی دەرچوو بۆ ئەو سەر دونیا

چونکە گەلێکم مەزڵووم و داماو

خودایش شەڕ ئەکا لە سەر لێ قەوماو

#دوکتۆر_قەدەمی_کوردستانی

#ژینا_ئەمینی