#ماف نەک #لاف

نە #ژینایە و نە #نیکایە ئەم- ئینە

#ڕق و قینی #گەلێکی پڕ برینە!

نە #ژن مەتڵەب نە #پیاوە مەتڵەب ئێرە

کە #چەوساندن لە بۆ #ئینسان و ژینە

نە #شا ،ویستە نە #شێخ و #حیزب و کۆمەڵ

نە #دژکاری لە گەڵ #ئەخلاق و دینە

بەڵێ #ئازادی و #ماف و #عەداڵەت

دروشمی ئەسڵییە بۆم سەربڕینە

دەبێ خوێنی ھەموو #کیژان بسێنین

لە گەڵ ئەو گشت #کوڕانە نازەنینە

#حکوومەت کورد دەبێ بەر پا بێ ئەمجا

بە #ئێرانی مەبەستن پشتی پینە!

لە مێژە #خوێن دەڕێژین خوێن دەخۆین خۆ

لە ژێری ئێوە نین ئەی ئەعجەمینە!

لە لێخوڕینی مەلا و #شازادە فێرم

لە گەڵ ئێوەم نیە #کوردان کوڕینە!

لە سەر #سوننی ببوومە کافر و پەست !

دەیانکوت چۆن دەبێ؟ #کاندید وو نینە!

گوتم کاندیدم و سواروو دەبم جا!

لە چۆمی پێت دەڵێم #پانیاو مەزینە!

ئەوەندە #زوڵم و قەتڵت لێ ڕژاوە

زمانی من پژاوە بێ پەژینە!

بەڵێ #پەرژین و مەرزینە براکەم

وەکوو #نانی منە چۆنی #بڕینە!

فەقەت باسی سەر و #سەرپۆشە ئێستا

تەواوی جا بکەن جەرگم کونینە!

سەر و ماڵمان لە گەڵ گیانمان فیدا بوو

مەبن دەس پێشخەری ئەم گوڵچنینە

سەری ڕووت کرد لە کێ بەر کێ ژنێ فارس!

لە من بوو قارەمانێ؛ قارەمینە!

ئەدی کوانێ ھەموو خوێنی شەھیدان!؟

لە گەڵ خوێنی دڵی مندا عەجینە

#دوکتۆر_قەدەمی_کوردستانی

٢٩/٧/١٤٠١